هەڵەچنی ئاسۆ
وردبین و خێرا بۆ پێداچوونەوەی دەقی کوردی
هەڵەچنی ئاسۆ چیت بۆ دەکات؟
هەڵەی ڕێنووسی دەستنیشان دەکات و پێشنیاز دەخاتە بەردەست بۆ ڕاستکردنەوەی
هەڵە بەرچاوەکانی خاڵبەندی دەدۆزێتەوە و بەیەکجاری ڕاستیان دەکاتەوە
نووسینە جۆربەجۆرەکانی وشەکان دەناسێتەوە و پێشنیاز بۆ باوترینیان دەدات
زانیاری لەسەر ڕێنووسی کوردی
کتێبخانەی ڕێنووس
کۆگای گرنگترین سەرچاوەکانی ڕێنووس و خاڵبەندیی زمانی کوردی
پوختەی ڕێنووس
بڕیارەکانی ڕێنووسی کوردی بە نموونە و سەرچاوەوە
پوختەی خاڵبەندی
شێوازی بەکارهێنانی نیشانەکانی خاڵبەندی لە دەقی کوردیدا
بیروڕای بەکارهێنەران
دیاکۆ هاشمی
ئەو هەڵەچنەی لە مێژە چاوەڕێ کراوە. هەوڵێکی دیجیتاڵی بۆ یەکدەستکردنی ڕێنووسی کوردی. «هەڵەچنی ئاسۆ» دەروازەیەک بەرەو ڕێنووسێکی بێهەڵە و پێویستییەک بۆ هەر نووسەرێک. بە کرتەیەک هەڵەی ڕێنووسی و پێشنیازی گونجاو ببینە.
دیاکۆ هاشمی
ڕێنوێنکاری زمان
هیوا سلام
«هەڵەچنی ئاسۆ» یەکێکە لە کارە ناوازە و بەسوودەکان بۆ خزمەتکردنی زمانی کوردی؛ بەو هیوایەی لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پرۆگرامی سەرەکیی نووسین. ئەم هەڵەچنە کاریگەریی زۆر ئەرێنی لەسەر ڕێنووسی کوردی دروست دەکات و هاوکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ یەکخستنی نووسینە کوردییەکان.
د. هیوا سلام
بەشی زمانی کوردی/ زانکۆی کۆیە
ئەحمەد کەریم
«هەڵەچنی ئاسۆ» ھەوڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە دەتوانێت پەرە بە دروستنووسیی زمانی کوردی بدات؛ پێم وایە ئەم ھەڵەچنە دەتوانێت ببێت بە ھاوڕێیەکی جێمتمانەی ھەر کەسێک کە بیەوێت دەقێکی ڕەوان و بێھەڵە بنووسێت.
ئەحمەد کەریم
مامۆستا
کوورش عەبدی
هەڤدە ساڵ تەجروبەی وەرگێڕان و تایپکردنی ڕۆژانە بە کوردی یەک شتی بۆم دەرخست. هەرچەندە شارەزای زمان و ڕێنووس بیت، دەست هەر هەڵە دەکات و چاو هەموو هەڵەکان نابینێت. دەبێت کەسێکی دووەم پێداچوونەوەی نووسراوەکەت بکات. لێرەدایە کە «هەڵەچنی ئاسۆ» دێتە هاناتەوە! هەڵەچنێکی بە ڕواڵەت سادە بەڵام بە ناوەڕۆک بەهێز کە بەقەد پێنووس بۆ هەر نووسەرێکی کورد پێویستە!
کوورش عەبدی
وەرگێڕی فەرمیی دەسەڵاتی دادوەری