ڕێنوێنی

چۆن بە کاری بهێنم؟

سەرەتا دەبێت بە ئەدرەسی ئیمەیلەکەتەوە هەژمارێک دروست بکەیت. پاشان دەچیتە ژوورەوە و دەقەکەت لە بەرنامەکەدا تایپ دەکەیت یان لە شوێنێکی دیکەوە کۆپی دەکەیت و لە بەرنامەکەدا دای دەنێیت. هەڵەچنەکە خێرا هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات. کە لەسەر هەڵەکان کلیک دەکەیت، پێشنیازەکانت پێ نیشان دەدرێت. لەسەر دروستەکەیان کلیک دەکەیت و لەگەڵ هەڵەکە جێگۆڕ دەبێت. لە کۆتاییی پێداچوونەوەدا دەقەکەت کۆپی دەکەیتەوە و دەیبەیت بۆ شوێنی مەبەستت.

بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات؟

نەخێر. ئەم هەڵەچنە تەنیا بە شێوەی سەرهێڵ کار دەکات. ئێمە بەردەوام خەریکی باشترکردنی بەرنامەکەین و بەکارهێنەریش دڵنیایە کە هەمیشە لە دوایین وەشانی هەڵەچنەکە کەڵک وەردەگرێت.

بۆ بەکارهێنانی دەبێت پارە بدەم؟

لەدوای چالاککردنەوەی هەژمارەکەت، دەتوانیت بۆ پێداچوونەوەی دەیان لاپەڕەی دەق بە خۆڕایی هەڵەچنەکە بە کار بهێنیت. دواتر دەتوانیت بە نرخێکی گونجاو هەژمارەکەت بکەیت بە بێسنوور.

بۆ چ شێوەزارێکی کوردی دروست کراوە؟

لەم قۆناخەدا تەنیا بۆ شێوەزاری ڕەسمیی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ئامادە کراوە.

بۆ چی هەندێک لە وشە هەڵەکان وەک هەڵە دەستنیشان ناکات؟

هەندێک لە وشەکان لە ڕستەی جۆربەجۆردا مانای جیاوازیان هەیە و ڕەنگە لە ڕستەیەکدا دروست و لە یەکێکی دیکەدا بەپێی ڕێزمان هەڵە بن. لەم قۆناخەدا «هەڵەگری ئاسۆ» هەڵەی ڕێزمانی ناناسێتەوە.

چۆن دەتوانم لە سایت یان بەرنامەکەی خۆمدا کەڵکی لێ وەربگرم؟

بۆ پەرەپێدەرانی وێب، ئەم هەڵەچنە بە شێوەی APIیش لەبەردەستە. تکایە لەڕێگەی فۆرمی پەیوەندییەوە ئاگادارمان بکەرەوە با ڕێنوێنیی پێویستت پێ بدەین.