فۆنتی کوردی

ئاسۆ مەحموودی
2021/11/22
4367

فۆنتی هەڵەچنی ئاسۆ چییە؟

لە «هەڵەچنی ئاسۆ»دا فۆنتی «ساحل/Sahel» بە کار هێنراوە کە بەرهەمی دیزاینەرێکی ئێرانی بە ناوی «سابیر ڕاستیکردار»ە. بەکارهێنانی ئەم فۆنتە بە خۆڕایییە و خەڵک ئازادن دەستکاریشی بکەن. پێمان وایە «ساحل» بۆ پێداچوونەوەی دەقی کوردی لەسەر مۆنیتۆردا فۆنتێکی باشە چون سادەیە، خوێندنەوەی ئاسانە و هەموو پیتەکان بەئاسانی لە یەک جیا دەکرێنەوە. ئەم فۆنتە پێنج حاڵەتی هەیە: لە ناسکەوە هەتا زۆر ئەستوور.

بێ گومان فۆنتێکی لەبار کە بە لەبەرچاوگرتنی هەستی دەقەکە (جددی، پێکەنینی، منداڵانە، هونەری و...) و بەپێی زەوق و سەلیقەی نووسەر هەڵبژێررابێت، دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر ببێت لە گەیاندنی باشتری چەمک و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمەکەدا. لێرەدا هەوڵ دەدرێت کۆمەڵێک فۆنتی جۆربەجۆر و جیاواز بەڵام ستاندارد بناسێنرێت کە بۆ نووسینی کوردی کێشەیەکیان نەبێت.

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی، سەرەڕای پیتە هاوبەشەکان لەگەڵ فارسی و عەرەبی، دەبێت ئەم کارەکتەرانەی یوونیکۆدی کوردیش لە فۆنتدا هەبن: «ڵ ۆ ە ێ ڤ ڕ».

ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی:

فۆنتەکانی سایتی Google Fonts:

ئەم فۆنتانە کوردی و عەرەبی و فارسی و ئوردوویان پێ دەنووسرێت

  1. Amiri (بەرهەمی www.amirifont.org)
  2. Scheherazade (بەرهەمی SIL International)
  3. Lateef (بەرهەمی SIL International)
  4. Harmattan (بەرهەمی SIL International)
  5. Mirza
  6. Katibeh
  7. Jomhuria
  8. IBM Plex Sans Arabic
  9. Noto Sans Arabic
  10. Noto Naskh Arabic
  11. Noto Kufi Arabic
  12. Reem Kufi
  13. Kufam
  14. Aref Ruqaa

فۆنتەکانی صابر راستیکردار (Saber Rastikerdar):

  1. Sahel
  2. Vazir
  3. Parastoo
  4. Samim
  5. Shabnam

فۆنتە عەرەبییەکانی ویندۆز (Microsoft Windows)

ئەمانە کوردییان پێ دەنووسرێت:

  1. Arabic Typesetting
  2. Arial
  3. Calibri
  4. Courier New
  5. Microsoft Uighur
  6. Sakkal Majalla
  7. Segoe UI
  8. Simplified Arabic
  9. Tahoma
  10. Times New Roman

ئەمانە کوردییان پێ نانووسرێت:

Aldhabi, Andalus, Traditional Arabic, Simplified Arabic Fixed, Urdu Typesetting

بەرهەمی کۆمپانیا ئێرانییەکان کە خۆڕایی نین