خاڵبەندی

2021/11/11
3339

هێماکانی خاڵبەندی (punctuation marks) کۆمەڵێک نیشانەی تایبەتن کە بە ڕێکەوتن لەنێوان نووسەران و خوێنەران دادەنرێن و خوێندنەوەی دەق ڕوونتر و ئاسانتر دەکەن. لە خاڵبەندی بۆ ئەلفوبێی عەرەبیی کوردیدا هەر ئەو نیشانانە بە کار دەهێنرێن کە لای نووسەرە عەرەبەکان باوە و ڕەچاویان دەکەن. خشتەی خوارەوە پوختەی نیشانەکانی خاڵبەندیی کوردی و شوێنەکانی بەکارهێنانیان نیشان دەدات.

هێماکان

هێما ناوی هێما بەکارهێنان
. خاڵ
  • کۆتایی ڕستەیەکی تەواو و سەربەخۆ
  • لەدوای پیتەکانی کورتکردنەوە وەک «پ.د.ک»
، بۆر (کۆما، کۆماو، فاریزە)
  • ڕاوەستان و هەناسەدانی خوێنەر:
    • لەنێوان پارچەکانی بابەتێک وەک «من، تۆ، ئەو»
    • لەدوای بانگ کراو
    • لەنێوان ڕستەی مەرج و سوێند و وەڵامەکانیان
    • لەنێوان دوو ڕستە کە مانایان پەیوەندیدارە
؛ خاڵبۆر (کۆما/کۆماوی خاڵدار/خاڵ لەژێر)
  • ڕاوەستان و هەناسەدانی خوێنەر:
    • لەنێوان ڕستەیەکی درێژدا بۆ بەرگری لە سەرلێشێوانی خوێنەر
    • لەنێوان دوو ڕستە کە دووەمیان هۆی یەکەمیانە
    • دوو ڕستە کە دووەمیان ئاکامی یەکەمیانە
: جووتخاڵ (دووخاڵ)
  • بۆ ڕوونکردنەوە لەنێوان قسە و گوتراوەکاندا
  • بۆ ڕوونکردنەوەی شتێک و بەشەکانی
  • بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک و نموونەکانی
  • بۆ ڕوونکردنەوەی گوتەی پێشووی
؟ نیشانەی پرس (پرسیار)
  • کۆتایی ڕستەی پرسیار کە خوێنەر دەنگی بە شێوەی پرسیار دەرببڕێت.
! نیشانەی سەرسوڕمان (سەرسامی، هەڵچوون)
  • نیشانەی هەڵچوون لە کۆتایی ڕستەیەکدا کە هەست و سۆزێکی بەرپا کردبێت.
- تەقەڵ (هێڵ)
  • پێش گوزارەی ڕستەیەک کە لە نیهادەکەیەوە دوور کەوتبێتەوە
  • لەنێوان ژمارە و ژمێرراو
  • جیاکردنەوەی قسەکانی دوو وتووێژکەر کە ناویان ناهێنرێت
( ) کەوانە
  • باوەش دەکات بە بەشێکی ڕستەدا کە ڕۆڵی سەرەکی نییە و یەکێکە لەمانە:
    • دەستەواژەیەکی ڕاڤەکەر
    • ڕستەی دڵنیاکەر
    • ڕستەی لابەلا
«» جووتەکەوانەی بچووک (کەوانەی دووتایی، جووتکەوانە)
  • جیا کردنەوەی دەقی وەرگیراو لە قسەکانی دیکەی نووسەر
  • سەرنجڕاکێشان بۆ دەربڕینی گرینگی
... سێخاڵ (فڕێدان)
  • فڕێدانی بەشێکی دەقێکی ڕوونووسکراو یان دەقێکی سانسۆرکراو
[ ] کەوانەی گۆشەدار
  • باوەش دەکات بە بەشێک کە زیاد کراوە بە ئەسڵی وەرگێڕاندا
  • باوەش دەکات بە شرۆڤەیەک لە شانۆنامەدا
/ هێڵی لار
  • جیاکردنەوەی ڕۆژ و مانگ و ساڵ
  • جیاکردنەوەی میسراع یان دێڕەکانی شیعر
  • دوو وشەی هاوتا (وەک دوورین/دروون)
  • باوەش دەکات بە فۆنەتیکی وشەدا (کورد /kurd/)

خاوێنکردنەوەی ئۆتۆماتیکی خاڵبەندی

نیشانەکانی خاڵبەندیی کوردی لە ڕوانگەی بۆشایی چەپ و ڕاستیانەوە دەبن بەم بەشانەوە:
هێماکان مەودای چەپ و ڕاستیان شێوازی خاوێنکردنەوە
، : ؛ ؟ ! ... ) » ] } دەلکێن بە وشەی پێشوویانەوە بەڵام بە بۆشایییەک لە وشەی پاشیان جیا دەکرێنەوە ئەگەر بۆشایی لە پێشیاندا هاتبێت لا دەبرێت و ئەگەر لە پاشیان بۆشایی نەبێت زیاد دەکرێت.
( « [ { دەلکێن بە وشەی پاشیان بەڵام بە بۆشایییەک لە وشەی پێشیان جیا دەکرێنەوە ئەگەر بۆشایی لە پاشیاندا هاتبێت لا دەبرێت و ئەگەر لە پێشیان بۆشایی نەبێت زیاد دەکرێت
. لەدوای پیتەکانی کورت کردنەوە وەک «پ.د.ک» دەلکێت بە پاش و پێشیەوە و لە حاڵەتەکانی تر دا دەلکێت بە وشەی پێشیەوە ئەگەر پێش و پاشی یەک پیتی تەنها هاتبێت دەلکێت بە پاش و پێشەوە ئەگەرنا وەک دەستەی یەکەم خاوێن دەکرێتەوە
/ باوەش دەکات بە فۆنەتیکی لاتیندا بەڵام لە حاڵەتەکانی تر دا دەلکێت بە پاش و پێشیەوە ئەگەر پێش و پاشی ژمارە یان پیتی کوردی بێت دەلکێت بە هەردوو لاوە. بەڵام لە حاڵەتەکانی تردا باشتر وایە دەستکاری نەکرێت و وەک خۆی بمێنێتەوە کە بە چاودێرییەوە خاوێن بکرێتەوە.
- دەلکێت بە ژمارەی پێشیەوە بەڵام دەلکێت بە وشەی پاش خۆی لە کاتی جیا کردنەوەی گوزارەی دوور خراودا دەلکێت بە ژمارەی پێشیەوە بەڵام دەلکێت بە وشەی پاش خۆی لە کاتی جیا کردنەوەی گوزارەی دوور خراودا.

زانیاریی زۆرتر