ڕێنووسی کوردی

2021/11/21
3887
ئاگاداری
پوختەی ڕێنووس لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامادە دەکرێت.

ئەلفوبێی کوردیی ناوەندی لە سەدەی بیستەمدا بە هەوڵی کۆمەڵێک لە نووسەران و مامۆستایانی زمانی کوردی، وردە وردە و لەسەر بنەمای خەتی عەرەبی-فارسی پێک هاتووە. پێشنیازی جۆراوجۆر هەبووە و هەیە بۆ باشترکردنی ئەلفوبێکە بەڵام ئەلفوبێی ستانداردی ئێستای کوردی ئەوەیە لە ١٩٨٠کانەوە و بە هەوڵی «ئیبراهیم ئەمین باڵدار» لە خوێندنگە کوردییەکانی عێراقدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ڕێنووس (orthography) بە مانای ڕێگای نووسینی ڕاست و دروستە و پێویستە نووسەر لە کاتی نووسیندا پابەندی دەستوور و ڕێساکانی ڕێنووس بێت. لەسەر کێشەکانی ڕێنووسی کوردی لە سەدەی بیستەمدا قسە و باس و پێشنیازی زۆر دراوە. بە تایبەت لە گوتارەکانی گۆڤاری هیوا، ڕۆژی نوێ و کۆڕی زانیاریی عێراق دەستەی کورد. لە ساڵانی ڕابردووشدا لە زۆر لایەنەوە وەک گوتارەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی و کتێبەکانی شێرکۆ بابان و بابەتەکانی دیاکۆ هاشمی باسی ڕێنووسی کوردی و کێشەکانی هەر بەردەوامە.

ئێستا کە ئەلفوبێی کوردی و نیگاری پیتەکان گشتگیر بوون و کێشەیەکی ئەوتۆیان نەماوە، زۆرتر باسەکان لەسەر یەکگرتووکردنی ڕێنووس و ستاندارد کردنی زمانن.

کتێبخانەی ڕێنووس
کۆگای گرنگترین سەرچاوەکانی ڕێنووس و خاڵبەندیی زمانی کوردی
ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی
دەقی کتێبی «ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی»، نووسینی «بەدران ئەحمەد حەبیب» (ساڵی ٢٠٠٤)